٢٨ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٥:٣٢
دریژەی شەپۆلی دەسگیر کردنەکان لە تورکیا

هەواڵدەریی ئاناتۆلی تورکیا ئەمڕۆ سێ شەممە هەواڵی دالە دەرکرانی هەشتاو حەوت کەس لە ئەندامانی رێکخراوی هەواڵگری تورکیا بە گومانی پێوەندی لەگەڵ بزوتنەوەی گولەن .

بە پێی راگەیاندنی ئاناتۆلی ، توێژێنەوە لەبارەی پەنجا ودوو کەس لەم تاوانبارانە دەسپێکراوە. ئەم هەواڵدەریە هەروەها لە دەرکرانی حوکمی دەسگیر کران بۆ سەدو بیست ویەک کەسی تر لە سەر دۆسیەی کودەتا بێ ئاکامەکەی ئەم دواییە هەواڵ و ڕاپۆرتی دا .

لەو کەسانەی کە حۆکمی دەسگیر کرانیان بۆ دەرکراوە بەرێوە بەرانی کۆمپانیای خێرومەندی هاوپێوەند لەگەڵ بزوتنەوەی گوڵەنن. پۆلیسی تورکیا بۆ دەسگیر کردنی ئەم تاوانبارانە هەڵمەت گەلیکی لە هەژدە شار دەسپێکردووە.

تورکیا لە ماوەی دوای کۆدەتاکە هەزاران کەسی لە پێوەندی لەگەڵ ئەم دۆسیەیە قۆڵبەست کردووە . دەیان هەزار کەسیش بە هۆی پێوەندیان لەگەڵ کۆدەتا لە دەوڵەت ورێکخراوەکانی سەربازی تورکیا لەکار دەرکراون یان هەڵپەسێردراون. ..

کۆتایی کورتە نامە/310